دەستبەسەرکرانی ژن و مێردێکی ئیلامی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هەنگاو: ژن و مێردێکی خەڵکی ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

٥ بەفرانبار ٢٧٢١، ٠٣:٤١

 

هەنگاو: ژن و مێردێکی خەڵکی ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی هەینی ٢٦ی سەماوەزی ٢٧٢١ (١٧ی دێسامبری ٢٠٢١)، لە شاری ئیلام ژن و مێردیک بە ناوەکانی مریەم حەقگوو و پووریا جەوادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو کەسە و بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەم ژن و مێردەیان دەستبەسەر کردووە ماڵەکەشیان لەلایەن ئەو هێزانەوە پشکێندراوە.

هەتا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنیی ڕاگیران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ پووریا و مریەم لەبەردەستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە