دەستبەسەرکرانی ٨ کەس لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی هەرسین

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی بەڕێوەبردنی ڕێورەسمی نەورۆزی کاکاوەند و بەرێوەبەرەکانیان دەستبەسەر کردووە.

٢٧ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢١:١٣

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی بەڕێوەبردنی ڕێورەسمی نەورۆزی کاکاوەند و بەرێوەبەرەکانیان دەستبەسەر کردووە.

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیمەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە (٢٧ی رەشەممە ٢٧١٨/ ١٨ی مارس٢٠١٩) نزیک ٢٠٠ هێزی ئەمنیەتی هێرشیان کردووەتە سەر ڕێوڕەسمی  نەورۆزی کاکاوەند و گەمارۆی شوێنەکەیان داوە و ٨ کەس لە بەرێوبەرانی ئەو ڕێوڕەسمەیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

تا ئێستا ناسنامەی دوو کەس لە دەستبەسەرکراوەکان بە ناوی عەلی ڕەزایی و یوسف کاکاوەندی بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

بڕیار وابوو ئەو ڕێوڕەسمە کاتژمێر ١ تا ٣ی نیوەڕۆ لە ئاوایی زەرگەرانی شاری هەرسین بەڕێوە بچێت.

شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان ئیزنیان نەداوە کە ڕێوەڕەسمەکەش بەڕێوەبچێت و بڵاوەیان بە خەڵکەکە کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە