دەستبەسەرکرانی یەکێک لە وتاربێژانی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی حەیدەر قوربانی

هەنگاو: لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر بەشداربوانی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدا

٢ بەفرانبار ٢٧٢١، ٢٢:٥٦

 

هەنگاو: لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر بەشداربوانی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارەی درا، یەکێک لە وتاربێژانی خەڵکی کامێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٢٢ی دێسامبری ٢٠٢١) مامۆستا میرزا محەمەد ڕەحمانی تەمەن ٥٠ ساڵ و یەکێک لە مامۆستایانی ناسراوی خەڵکی کامێران دوای بانگران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.

 شایانی باسە محەمەد میرزا ڕەحمانی لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی حەیدەر قوربانی سەرەڕای شەرمەزارکردنی جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە سیاسییە، بە نیسبەت بارودۆخی سیاسی کوردستان و زەوت کردنی مافی هاووڵاتییانی کورد لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە ناڕەزایەتی دەربڕیوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی ڕابردوو ئامانج قوربانی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران دوای بانگران بۆ ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە.

هەنگاو زانیویەتی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، زیاتر لە ١٥٠ کەس لە هاووڵاتیانی شاری کامێران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کراون و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و هەروەها بەڵێننامەیان پێ واژۆ کراوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە