دەستبەسەرکراوانی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی بۆ سنە گوازرانەوە

هەنگاو: چوار هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە دوای بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی حەیدەر قوربانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، ب

٦ بەفرانبار ٢٧٢١، ٠٠:٠٥

 

هەنگاو: چوار هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە دوای بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی حەیدەر قوربانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چوار دەستبەسەرکراوی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی بە ناوەکانی سیروان قوربانی، بورهان کەمانگەر، ئامانج قوربانی و مەلا محەمەد میرزا ڕەحمانی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کامێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ ژووری تاکەکەسیی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە.

هەنگاو زانیویەتی کە سێ کەسیان لە ڕیگای تەلەفوونەوە پەیوەندییان بە بنەماڵەکانیان کردووە و تەنیا مەلا محەمەد میرزا ڕەحمانی هەتا ئێستا پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە نەگرتووە.

مەلا محەمەد میرزا ڕەحمانی و ئامانج قوربانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانبار دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران دەستبەسەر و سیروان قوربانی و بورهان کەمانگەر ڕۆژی پێنج شەممە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە زیاتر لە ١٥٠ هاووڵاتیی خەڵکی کامێران بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە