دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە پیرانشار و شنۆ

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی پیرانشار و شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

٩ خەرمانان ٢٧١٩، ١٤:٤٠

 

هەنگاو:  لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی  پیرانشار و شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧١٩(٢٩ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لاوێکیان بە ناوی “سدیق سەیدان” لە نزیک شارەکی پیشەیی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سدیق سەیدان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ٥ی خەرمانان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران خوێندکارێکی کوردی خەڵکی نەڵۆسی شنۆیان بە ناوی “محەمەد ئێقبال” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.

محەمەد خوێندکاری ئەندازیاری بەشی نوێئاوەری زانیاری زانکۆی مەشهەدە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە