دەستبەسەرکردنی لاوانی کورد لە سەوڵاوا درێژەی هەیە

هەنگاو:هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران، دوو گەنجی دیکەی ئاوای سەلێنی سەوڵاوایان دەستبەسەر کردووە.

٢٦ سەرماوەز ٢٧١٨، ٠٨:٥٦

 

هەنگاو:هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران، دوو گەنجی دیکەی ئاوای سەلێنی سەوڵاوایان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٥ی سەرماوەز ٢٧١٨/ ١٦ی دێسامبری ٢٠١٨)، دوو گەنجی خەڵکی ئاوایی سەلێن سەربە سەوڵاوا، دوایی بانگهێشت کردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، دەستبەسەر کراون.

ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتیە ”فەردین ئەدوایی“ تەمەن ٢٤ ساڵ و ”ئەنسار ئەدوایی“ تەمەن ٢٧ ساڵ ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی پێنجشەممەی حەفتەی ڕابردووش، دوو گەنجی دیکەی خەڵکی سەلێن و بڵبەر سەر بە سەوڵاوا بە ناوەکانی زانیار مورادی و حەمید ئەحمەدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.

ئەو چوار گەنجە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە