زاهیر پەسوپیش دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە مانگی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سە

٢٠ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٢:٤٠

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە مانگی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٩ی مارسی ٢٠٢١)، زاهیرپەسوپیش (جۆڵا)، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوە.

زاهیر پەسوپیش خەڵکی گوندی چیانە شەوی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٧ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠) لەگەڵ چەند کەسی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و دوای سێ حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار (١٨ی ژانویە لەلایەن دادگای شۆڕشی پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری کرد لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە