زوهرە دووستی خەڵکی سنە سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپا و دەستبەسەر کرا

چالاکێکی خەڵکی سنە بە ناوی زوهرە دووستی تەمەن ٤٠ ساڵ لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەر

٥ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٢٠:٤٧


هەنگاو: یەکشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

چالاکێکی خەڵکی سنە بە ناوی زوهرە دووستی تەمەن ٤٠ ساڵ لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و دواتر دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زوهرە دووستی ڕۆژی شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی سنە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای یەک ساڵ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، ڕەوانەی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە ناسراو بە بەندی ژنان کراوە.

هەنگاو زانیویەتی کە زوهرە دووستی ئێستا لە بەندی قەرەنتینەی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە ڕاگیراوە.

بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی کە دەستی هەنگاو کەوتووە، زوهرە دووستی لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقز (لقی بانە) بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بە تۆمەتی» ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە «سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

جێگای ئاماژەیە کە زوهرە دووستی پێشتر لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەیەک ئەندامی حیزبی کۆمەڵە بووە و دوای جیابوونەوە لەو حیزبە لە ڕێگەی سنووری شاری بانەوە گەڕابووەوە زێدەکەی خۆی.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە