زەوتکردنی دارایی و هەژماری بانکیی چالاکێکی سیاسی

هەنگاو: ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دارایی‌یەکانی چالاکێکی سیاسیی کوردیان کە ناچار بە بەجێهێشتی زێدی لەدایکبوونی ببوو، زەوت کرد.

٢٢ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٠:٢١

 

هەنگاو: ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دارایی‌یەکانی چالاکێکی سیاسیی کوردیان کە ناچار بە بەجێهێشتی زێدی لەدایکبوونی ببوو، زەوت کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەزگای ''قەزایی''ی ئێران لە پیرانشار دەستی بەسەر دارایی‌یەکانی چالاکێکی سیاسیی کورد بەناوی ''سەید ئەیۆب پاک‌نیهاد'' کوڕی ''سەی خدر''دا گرتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە ئەمنیەتییەکان هەروەها هەژماری بانکیی ئەو چالاکە کوردەیان بلۆکە کردووە.

سەید ئەیۆب پاک‌نیهاد یەکێک لە چاکانی سیاسیی دانیشتووی پیرانشارە کەلە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین جار بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاریی هێزە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران بانگهێشت و لێپێچینەوەی لێ کرابوو.

 

ئەو چالاکە سیاسیی لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی گوشاری بەردەوامی ناوەندە ئەمنیەتییەکان بە ناچار زێدی لەدایکبوونی خۆی جێ هێشت و لە وڵاتێکی ئورووپایی وەکوو پەنابەری سیاسی گیرسایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە