زەینەب جەلالیان مانی لە خواردنی دەرمان گرتووە

هەنگاو: زەینەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی کورد حوکمی بەندکرانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردو بە هۆی ئازاری گەدەوە

١٨ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٠:٤٣

 

هەنگاو: زەینەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی کورد حوکمی بەندکرانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردو بە هۆی ئازاری گەدەوە، توانایی خواردنی نەماوە و لەسەر مانگرتن و نەخواردنی دەرمان بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆڕتی ( تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان) لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو سەرەڕایی داخوازی بنەماڵەی ئەم بەندکراوە سیاسیە لە کاتی دیداری لە زەینەب لەسەر ئەوەی کۆتایی بە مانگرتن بێنێت، بەڵام زەینەب جەلالیان لە مانگرتنە بەردەوامە.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لەم بەندکراوە بە هۆی ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوو هیچ دەرمان و تاقی کارییەک لەلایەن بەندیخانەوە بۆ زەینەب ئەنجام نەدراوە، زەینەب خۆی بە تەلەفۆن لەگەڵ چەند پزیشکی پسپۆر قسەی کردووە، ئەو  پزیشکە بە پێی وتەکانی زەینەب ڕایانگەیاندووە لەوانەیە تووشی بەرفەکی دم دیان بووبێ.

زەینب جەلالیان بەندکراوی سیاسی کورد لەدایک بوویی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی و لەساڵی ١٣٨٧ لە بەندیخانەیە، ناوبراو حوکمی بەندکرانی هەتاهەتایی بەسەر دا سەپێندراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە