زەینەب ئیسماعیلی بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: دایە زەینەب ئیسماعیلی ئەندامی دایکانی ئاشتی دوای مانگێک دەستبەسەر کران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە ئازاد کرا.

٨ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٢:٢٥


هەنگاو: دایە زەینەب ئیسماعیلی ئەندامی دایکانی ئاشتی دوای مانگێک دەستبەسەر کران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە ئازاد کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دایە زەینەب ئیسماعیلی خەڵی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنە، کە یەێک لە ئەندامانی دایگانی آشتیییە، دوای مانگێک دەستبەسەر کران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بە بارمتە ئازاد کرا.

دایە زەینەب، ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٢٧ی فێوریەی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولان دەستبەسەر کرابوو.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەر کردنی دایە زەینەب ماڵەکەیان پشکنیوە و دواتر خۆیان بۆ شاری سنە گواستووەتەوە.


دایە زەینەب دایکی ”محەمەدئەمین ئەمیری“یە کە ساڵی ٢٠١٤ لە ڕیزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە شاری کۆبانی لەکاتی شەڕ لەگەڵ هێزەکانی داعش گیانی بەخت کردووە.


دایکانی ئاشتی پێکهاتوون لە دایکی ئەو کەسانەی کە لە ناو ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان گیانیان بەخت کردووە و وەک خۆیان باس دەکەن بۆ ئاشتی تێدەکۆشن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە