سزای بەندکرانی دوو بەندکراوی سیاسی کەم کرایەوە

هەنگاو: دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار کە ئێستا لە بەندیخانەی نەغەدە ڕاگیراون، سزای بەندکرانەکەیان کەم کرایەوە.

٢٣ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٠٩:٢٧

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار کە ئێستا لە بەندیخانەی نەغەدە ڕاگیراون، سزای بەندکرانەکەیان کەم کرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سزای بەندکرانی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی عەباس سدیقی و عومەر خاکزاد  خەڵکی گوندی “شێلم جاڕان”ی پیرانشار لەلایەند دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیەوە بۆ یەک ساڵ بەندکران و ٤ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو کەم کرایەوە. ئەو دوو کەسە پێشتر هەر کامەیان سزای پێنج ساڵیان بە سەردا سەپابوو.

عەباس سدیقی و عومەر خاکزاد مانگی بەفرانبار لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی پیرانشار  بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)  هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوبوو.

ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٣٠ی ژانویەه ٢٠٢١) دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای پێنج ساڵەی بەندکرانەکەیان بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرابوومەوە.

عەباس سدیقی ڕۆژی هەینی ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١٥ی مەی ٢٠٢٠) و عومەر خاکزاد ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردان (٣١ی مەی) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و هەر دوویان دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە