دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرنشار بە مەبەستی تێپەراندنی سزای بەندکران دەستبەسەر کران

١٩ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٠:٢٨

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە بەهاری ئەمساڵ دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، بۆ جێبەجێکرانی سزاکەیان دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٣٠ی ژانویەه ٢٠٢١)، عەباس سدیقی و عومەر خاکزاد  دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “شێلم جاڕان”ی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای پێنج ساڵ بەندکران دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازراونەتەوە.

عەباس سدیقی و عومەر خاکزاد مانگی ڕابردوو لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی پیرانشار  بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)  هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوبوو.

عەباس سدیقی ڕۆژی هەینی ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١٥ی مەی ٢٠٢٠) و عومەر خاکزاد ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردان (٣١ی مەی) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و هەر دوویان دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە