سزای بەندکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە کەم کرایەوە

هەنگاو: سزای بەندکرانی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئورمیە کە خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەر کامەیان

١٥ بەفرانبار ٢٧٢٠، ٢٢:١٨

 

هەنگاو: سزای بەندکرانی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئورمیە کە خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، کەم کرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سزای بەندکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ”ئەنبێ“ سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیە بە ناوەکانی سەفەر نووری و فەرهاد نووری لەلایەن لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیەوە لە پێنج ساڵ بەندکرانەوە هەر کامەیان بۆ یەک ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

خەرمانانی ئەمساڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لەرێگای ئەندامەتی لە پارتی ئازادی کوردستان (پژاک) هەر کامەیان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو.

هەروەها دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی عەلی عەزیزی و پەرویز نووری کە لەگەڵ ئەم دوو کەسە دەستبەسەر کرابوون، لەو تۆمەتە بێبەری کران.

ئەو چوار هاووڵاتییە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە دەستبەسەر و دوای یەک مانگ گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە و مانگی ڕەزبەر (ئۆکتۆبر)ی هەمان ساڵ بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە