سزای دەستبەسەرکرانی کاتی بۆ ١٩ هاووڵاتیی بانەیی دەرچووە

هه‌نگاو: ژمارەیەک هاووڵاتیی خەڵکی بانە کە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون هێشتا دەستبەسەر و لە مافی دەستپێڕاگ.

١٨ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٠:٤٠

 

هه‌نگاو: ژمارەیەک هاووڵاتیی خەڵکی بانە کە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون هێشتا دەستبەسەر و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ١٩ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی بانە بە ناوەکانی  سەلاح پزیشکی، ڕەفیق پزشکی، مەناف پزشکی و بێهزاد پزشکی (برا)، کەریم پزشکی، ئەبووبەکر پزشکی و لوقمان پزشکی (برا)، ئەحمەد پزشکی، فەرهاد پزشکی و فەرزاد پزشکی (برا)، کامران پزشکی و ئەرسەلان پزشکی (برا و کوڕی ئەبووبەکر پزشکی)، جەماڵ مروەتی، کەریم فرووزش، عوسمان محەمەدپوور، سەعید قادری، سەعید ڕەشیدی، زاگرۆس ڕەشیدی (کوڕی سەعید ڕەشیدی)و عەلی (نازناو نادیار) هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی ئەم کەسانە، هەر هەموویان لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە سزای مانگێک دەستبەسەرکرانی کاتییان بۆ یڕاوەتەوە و سرباری تێپەڕینی ٢٧ ڕۆژ لە دەستبەسەر کران، تەنیا لەریگای تەلەفوون پەیوەندییان بە بنەماڵەکانیانەوە کردووە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و هەروەها مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوون.

سەرجەم ئەم کەسانە لە ماوەی ڕۆژەکانی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر هەتا چوارشەممە ٢٦ خەزەڵوەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون و هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتیانە توندوتیژییان بەکار هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە