سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان جێبەجێ کرا

سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ئەیووب میرزایی تەمەن ٢٩ ساڵ بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٣٠ی جولای ٢٠٢٢) لە بەندیخانە

٨ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٢١:٣١


هەنگاو: شەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ئەیووب میرزایی تەمەن ٢٩ ساڵ بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٣٠ی جولای ٢٠٢٢) لە بەندیخانەی ناوەندیی دێزڵئاوای ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەیووب میرزایی دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە کوردە هەتا ئێستا لەلایەن ماڵپەڕە حکومییەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا شەش بەندکراو لە بەندیخانەکانی کرماشان، ئورمیە و سنە جێبەجێکراوە کە سەرجەمیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایانەیان بە سەردا سەپاوە و دوو کەسیان ژن بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە