سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کۆیەشت جێبەجێ کرا

سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوی ئومێد عەلی گەڕاوەند کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایە بە سەردا سەپاب

٥ خەرمانان ٢٧٢٢، ٢٠:٣٥


هەنگاو: شەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢

سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوی ئومێد عەلی گەڕاوەند کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایە بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەم ئاوا جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئومێد عەلی گەڕاوەند کە خەڵکی گوندی سەرتەرهان سەر بە شاری کۆیەشتە، دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی پیاوێک دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپا.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هەواڵی جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئومێد عەلی گەڕاوەند لەلایەن میدیاکانی ئێران یان سەرچاوە فەرمی و دادوەرییەکانی ئەو وڵاتەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە