سزای سێدارەی ئەرسەلان خودکام بەندکراوی سیاسی کورد شکا

هەنگاو: سزای سێدارەی ئەرسەلان خودکام (سوهرابی) بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەهاباد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، شکا.

٢٥ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١٣:٢٩

 

هەنگاو: سزای سێدارەی ئەرسەلان خودکام (سوهرابی) بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەهاباد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، شکا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی ئەسەرسەلان خودکام، بەندکراوی سیاسی کورد بە پشتبەستن بە ماددەی ٢٠ی کۆمیسۆنی لێبوردن و لێخۆشبوون پلەیەک شکاوە و بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی گۆڕاوە.

ئەرسەلان خودکام مانگی خەزەڵوەی ٢٧٢٠ (ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) نامەیەکی ڕوو بە سەرۆکی دەزگای دادوەری نوسیبوو داوای دادگایی کرانی سەرلەنوێی خۆی بە شێوەی دادپەروەرانە و بەبێ هەبوونی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان کردبوو. جێگای ئاماژەیە گۆڕانی سزای سێدارە بە بەندکرانی هەتاهەتایی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی خاکەلێوە لە بەندیخانەی ئورمیە بە فەرمی بە ئەرسەلان خودکام ڕاگەیەندراوە.

ئەرسەلان خودکام تەمەن ٤٨ ساڵ، ڕۆژی دوشەممە ٣ی بانەمەڕی ٢٧١٨ (٢٣ی ئاپریلی ٢٠١٨) لە حالێکدا ئەندامی سپای پاسداران بوو و بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکێکی ئەو ناوەندە ئەمنیە بەرەو شاری شنۆ ڕۆشتبوو، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) دەستبەسەر کرا. ناوبراو مانگی گەلاویژی هەمان ساڵ (هاوینی ٢٠١٨) لەلایەن لقی ٣٢ی دادسەرای سەربازی ئورمیە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ حیزبی دێموکرات حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و تا ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە ڕاگیراوە.

ناوبراو لە کاتی دادگایی کردندا مافی هەبوونی پارێزەری نەبووە و دادگاه وەکیلی تەسخیری کە قازیەکی خانەنشینی دادسەرای سەربازی بووە بۆی دناوە و نابراو و بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە ڕاگرتنی حوکمی سێدارەی ئەرسەلان تەنیا لەدەستی سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێراندایە.

ئەو هاووڵاتیە مەهابادیە پێشتر بۆ ماوەی یەک ساڵ ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و دواتر گەڕاوەتەوە ئێران و دەستبەسەر و بە هۆی ئەوەی سکاڵاکەری تایبەتی نەبووە و ئازاد کراوە.

ئەرسەلان خودکام (سوهرابی) دوای گەڕانەوەی بووەتە ئەندامی سپای پاسداران و ماوەی ١٦ ساڵ واتە هەتا کاتی دەستبەسەرکران لەوێ چالاک بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە