سمکۆ مەعروفی چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی بۆکان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: سمکۆ مەعروفی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی کە پێشتر سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو و بە شێوەی

١٩ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٥:٢٠

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: سمکۆ مەعروفی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی کە پێشتر سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو و بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرابوو، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەانەوە بۆ جارێکی دیکە دەستبەسەر کرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەشەممە (٦ی مارسی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، سمکۆ مەعروفی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادارم دوای تیپەربوونی چوار رۆژ لە دەستبەسەرکرانی سمکۆ مەعروفی، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەدەست نیە و هەوڵەکانی بنەماڵەی لەمبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.

سمکۆ مەعروفی ٢٢ی رەزبەری ساڵی ٢٧١٩ (١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩) هاوکات لەگەڵ سی کەسی دیکە بە ناوەکانی هۆمان فەیزی، ژاکا ئیسماعیلپوور، و شاهۆ خزری، بۆ ماوەی دوو هەفتە دەستەبەسەر کران.

ئەم چالاکە کوردە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی سەرماوەز (١١ی دێسامبری ٢٠١٩) لەلایەن لقی ١٠١ دادگاەی تاقانەکانی یەکی شاری بۆکان بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی" لە ڕێگەی بەشداری لە کۆبوونەوەی نارەزایەتی بە نیسبەت شەرمەزارکردنی  لەشکەرکێشی تورکیا بۆ کوردستانی سوریە، سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

جێگایە ئاماژەیە کە سمکۆ مەعروفی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢١٩ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و مانگی سەمراوەزی ئەمساڵ بە مەرج ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە