سنە؛ بانگکرانی بە لێشاوی چالاکانی کرێکاری لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکار

١٠ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٤:٠٢

 

هەنگاو: شەممە ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

لە بەرەبەرەی ١ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار، دەیان چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران بانگکران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینی زیاتر لە دە چالاکی کرێکاری و مەدەنی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی دلێر ئەسکەندەری، تۆفیق مەحموود، موزەفەر ساڵح نیا، ئارمین شەریفە و شەیس ئەمانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگ کراون و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە و پێیان ڕاگەیەندراوە کە نابێت بەشداری ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی کرێکار بکەن.

هەنگاو زانیویەتی زیاتر لە ١٥ چالاکی مەدەنی، کرێکاری و بەندکراوی سیاسی پێشوو لە سنە لەلایەن ئەم ناوەندە ئەمنییەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە