سنە، دوو ڕۆژنامەنووس سزای ٥ ساڵ بەندکران و لێدانی ١٨٠ قامچییان بە سەردا سەپا

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە دوو ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیی

١٤ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٣:١٦

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە دوو ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەرجەم بە ٥ ساڵ بەندکران و لێدانی ١٨٠ قامچی و هەروەها پێبژاردنی ٢٠ میلیۆن تمەن پارەی نەخت سزا دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، شەهرام ئەمجەدیان و مورتەزا حەق بەیان، دو ڕۆژنامەنووس و چالاکی تێلێگرامی خەڵکی سنە لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی سنە بە تۆمەتی “بێ ڕێزی بە بەرپرسانی پارێزگای سنە و بڵاوکردنەوە بەڵگەنامە حکوومەتییەکان” هەر کامەیان سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٩٠ قامچی و هەروەها پێبژاردنی ١٠ میلیۆن تمە پارەی نەختیان بە سەردا سەپا.

دانێشتی پێڕاگەیەشتن بە تۆمەتەکانی شەهرام ئەمجەدیان و مورتەزا حەق بەیان ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٦ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠) بەڕێوە چووە و سزای سەپێندراو ڕۆژی سێشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢١) بە فەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە ڕاگەیەندراوە.

مورتەزا حەق بەیان و شەهرام ئەمجەدیان ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠١٩) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و دوای ٦٧ ڕۆژ ڕاگیران لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بارمتەی ٢٦٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو کەسە بە هۆی بەڕێوەبردنی کەناڵی تێلگرامی “اعمک” (ئاشکرا کردنی کارکردی بەرپرسانی پارێزگای کوردستان) دەستبەسەر کرابوون.

ئەم دوو چالاکە کوردە زستانی ڕابردووش لە دۆسیەکەی دیکەدا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” هەر کامەیان سزای ٣ مانگ بەندکرانییان بە سەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە