سنە؛ دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی سێ خوشک و برا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری سنە، بە ناوەکانی ڕادا فاتیحی، ڕامین فاتیحی و وریا فاتیحی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێ.

٢٤ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ٢٢:٢٠


هەنگاو: یەکشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری سنە، بە ناوەکانی ڕادا فاتیحی، ڕامین فاتیحی و وریا فاتیحی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندراون چارەنووسیان نادیارە.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕادا فاتیحی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) و ڕامین فاتیحی و وریا فاتیحی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢١ی ڕەزبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراون.

دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەو ٣ خوشک و برایە، بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەکەیان لە ناوەندە ئەمنیی و پەیوەندیدارەکان لەسەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەم سێ هاووڵاتییە بێ ئەنجام ماوەتەوە و ناوەندە پەیوەندیدارەکان لە پێدانی هەر چەشنە زانیارییەک خۆ دەبوێرن.


بە پشتبەستن بەو ئامارانەوە کە لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تۆمار کراون، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە هەتا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتی تەنیا لە شاری سنە دەستبەسەرکراون، کە ناسنامەی ١١٠ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە