سنە/ دەستبەسەرکرانی چالاکێکی کریکاری هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی کرێکاران

هەنگاو: هاوکات لەگەك یەکی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، هێزە ئەمنییەکانی سنە هێرشیان کردوەتە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆ

١١ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٤:٠٥

 

هەنگاو: هاوکات لەگەك یەکی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، هێزە ئەمنییەکانی سنە هێرشیان کردوەتە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکاران و لانیکەم چالاکێکی کرێکاریان دەستبەسەر کردووە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (١ی مەی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە کردووەتە سەر چالاکانی کرێکاری شاری سنە لە شارەکی پیشەیی ژمارە دوو و "شەیس ئەمانی" چالاکی کرێکاری و ئەندامی بەرێوەری یەکیەتیی کرێکارانی ئازادی ئێرانیان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک چالاکی کرێکاریان کە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێورەسمی رۆژی جیهانی کرێکار لەم شوێنە کۆببونەوە، داوەتە بەر لێدان و کوتان و لەوانەیە ژمارەی دەستبەسەرکراون زیاتر بێت.

شەیس ئەمانی دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە