سنە/ کرێکارێک بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سنە لە کاتی کار کردن و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

١٥ خەرمانان ٢٧٢٠، ٢١:١٣

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سنە لە کاتی کار کردن و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٣ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، کرێکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی ”هۆشیار شەریعەتی“ لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیەوە کارە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هۆشیار شەریعەتی خێزاندار بووە و دوای ئەو ڕووداوە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە پێش ئەوەی کە بگەیەندرێت بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە