سورەیا حەقدووست چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی ژنی خەڵکی مەریوان جوار ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ سنە گوازراوەتەوە.

٣٠ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠٨:٢٧

 

هەنگاو: چالاکێکی ژنی خەڵکی مەریوان جوار ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ سنە گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٧ی ژوئەنی ٢٠٢١)، سورەیا حەقدووست، چالاکی مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەنی “ماڵی ئینسان” لە مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سورەیا حەقدووست لەیەکێک لە شەقامەکانی مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە گوازراوەتەوە.

دوای چوار ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی سورەیا حەقدووست و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا نەیانتوانیوە بیبینن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو ناڕوونە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە