سوعدا خەدیرزادە بەندکراوی سیاسی و دووگیانی کورد مانی لە خواردن گرتووە

سوعدا خەدیرزادە بەندکراوی سیاسی کورد کە دووگیانە و لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ٧ مانگ ڕاگیرانی بەب

٨ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ٠٩:٣٦

 

هەنگاو: پێنج شەممە ٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

سوعدا خەدیرزادە بەندکراوی سیاسی کورد کە دووگیانە و لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ٧ مانگ ڕاگیرانی بەبێ بێ دادگایی کران لە ڕۆژی سێشەممە ٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٢وە مانی لە خواردن گرتووە و گیانی خۆی و کۆرپەلە ٨ مانگانەکەی لە مەترسیدایە.
 

بەگوێرەی ئەو تۆمارە دەنگییەی کە لە ناو بەندیخانەی ئورمیەوە بە دەستی هەنگاو گەیشتووە، سوعدا خەدیرزادە دەڵێت منیان وەک بارمتە لە بەندیخانە ڕاگرتووە و بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ هەڕەشەیان لە من کردووە و هێزە ئەمنییەکان پێشنیاری دوور لە ئەخلاقیان بە من داوە.
 

سوعدا خەدیرزادە تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی پیرانشار ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢١) ١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە. ناوبراو دوای ٢٥ ڕۆژ و تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە و لەو کاتەوە بێ ئەوەی دادگایی بکرێت لە بەندی ژنان ڕاگیراوە لە خزمەتگوزاری پزیشکی تایبەت بە قۆناغی دووگیان بوون بێبەش کراوە.
 

جێگای ئاماژەیە کە سوعدا خەدیرزادە ئەو کاتەی کە دەستبەسەر کراوە دوو گیان بووە و ئێستا کۆرپەلەکەی ٨ مانگانە و مانگرتن لە خواردنی ناوبراو تەندروستی خۆی و کۆرپەلەکەی بەرەوڕووی مەترسی دەکاتەوە.
 

هەنگاو پێشتر هەندێک بەڵگەی بڵاو کردبووییەوە کە بە پێی ئەو بەڵگانە، سەرەڕای ئەوەیکە پزیشکانی پسپۆڕ ڕایانگەیاندووە کۆرپەلەکەی سوعدا خەدیرزادە ٤ مانگانە و ناوبراو ئازارێکی زۆری لە بەشی بڕبڕەی پشت و نەخۆشی دڵی هەیە، بەڵام تا ئێستا لێکۆڵەری دۆسیەکەی و بەرپرسانی بەندیخانە داخوازی ئازادی ناوبراویان بە بارمتە قبووڵ نەکردووە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە