سوهەیل عەرەبی بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی کوردی دانیشتووی تاران کە لە بەندیخانەی فشافوویە ڕاگیراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٢٩ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٤:٠٣

 

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی کوردی دانیشتووی تاران کە لە بەندیخانەی فشافوویە ڕاگیراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٠ )١٨ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، سوهەیل عەرەبی، بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی فشافوویەی تاران ڕاگیرابوو، بە بیانووی گواستنەوە بۆ بێهداری بەندیخانە براوەتە دەرەوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

فەرەنگیز مەزڵووم، دایکی سوهەیل عەرەبی لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ هەنگاو ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی کوڕەکەی لە بەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سوهەیل عەرەبی ڕۆژی پێنجشممە  بانگ کرابووە ئۆفیسی عەلی چوارمەحاڵی، سەرکی بەندیخانە و لێپرسینەوەی لەگەل کرابوو و هەڕەشەیان لێکردبوو کە دەتگوازینەوە بۆ شوێنێکی نادیار لکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژووری تاکەکەسی ڕابگیرێیت.


سوهەیل عەرەبی و هاوژینەکەی بە ناوی نەستەرەن نەعیمی ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ٢٧١٣ (٧ی دێسامبری ٢٠١٣) لەلایەن هێزەانی ئیتلاعاتی سپای تاران دەستبەسەر کران. نەستەرەن هەمان ڕۆژ ئازاد کرا و سوهەیل دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن لقی ٧١ی دادگای تاوانەکانی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر سیامەک مودیرخوراسانی، بە تۆمەتی ”سب نەبی“ حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا.


لە ماددەی ٥١٣ی یاسای سزای ئیلامی هاتووە کە : ”هەر کەس بێڕیزی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و یان یەکێک لە ئەنبیا و ئیمامەکان بکات، ئەگەر حوکمی “ساب النبی“ی بیگرێتەوە لەسێدارە درێت و جیا لەو حاڵەتە حوکمی ١ ساڵ هەتا پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا دەسەپێت.


دوا جار و داوی دوو ساڵ بەندکران، بە هۆی بەداواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی سوهەیل و پارێزەرەکانی، لقی ١٠ی دادگای تاوانەکانی ١ی پارێزگای تاران حوکمی سێدارەی سوهەیل عەرەبی هەڵوەشاندەوە. بەڵام لە ژێر گوشاری سپای پاسداران بۆ دادوەر حوکمی ٢٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران بە سەر ناوبراودا سەپا. ئەم حوکمە لەحاڵێکدا بوو کە بە پێی ماددەی ٥١٣ زیاترین حوکم تەنیا پێنج ساڵە.


سوهەیل عەرەبی دواجار بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان حوکمەکەی بوو بە حەفت ساڵ و شەش مانگ بەندکران و لێدانی ١٠٠ قامچی دوو ساڵ قدەغەی چوونەدەرەوە لەئێران و هەروەها دووساڵ لێکۆڵینەوەی مەزهەبی زۆرەملی لە دەفتەری میسباحی یەزدی مەحکووم کرا.


ناوبراو لەکاتێکدا سەرقاڵی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بوو، دوو دۆسیەی دیکەی بۆ کرایەوە و بە تۆمەتئ بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکان و خامنەیی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا. هەروەها بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە حوکمی ٢ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی برازجان و پێبژادنی ٤ میلیۆن تمەن پارەی ەبسەردا سەپا و بەو پێیە ناوبراو ٥ ساڵی دیکە لە بەندیخانە ئازاد دەبێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە