سوید/ بنەماڵەی چالاکێکی سیاسی کورد مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان لە سەرە

هەنگاو: ئیدارەی پەنابەرانی سوید داوای پەنابەری چالاکێکی سیاسی کوردی ڕەد کردووەتەەوە و ئێستا خۆی و بنەماڵەکەی مەترسی دیپۆرتکرانەوەیان لە سەرە.

١٣ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٢:٢٦


هەنگاو: ئیدارەی پەنابەرانی سوید داوای پەنابەری چالاکێکی سیاسی کوردی ڕەد کردووەتەەوە و ئێستا خۆی و بنەماڵەکەی مەترسی دیپۆرتکرانەوەیان لە سەرە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەید ئەیووب پاکنەهاد، چالاکی سیاسی خەڵکی پیرانشار کە سێ ساڵ پێش وەکوو پەناخواز ڕوویان لە وڵاتی سوید کردووە، داوای پەنابەرییەکەیان لەلایەن ئیدارەی پەنابەرانی ئەو وڵاتەوە ڕەد کراوەتەوە و ئێستا مەترسی دیپۆرتکرانەوە بۆ ئێرانیان لە سەرە.


سەید ئەیووب پاکنەهاد زیاتر لە ١٠ ساڵە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و نامەیەکی سەر ئاوەڵای ڕوو بە بەرپرسانی ئیدارەی پەنابەری سوید بڵاو کردووەتەوە کە پێداچوونەوەیەک بە کەیسەکەیدا بکەن.


هەنگاو دوو سڵ پێش ڕاپۆرتێکی لە سەر دەستبەسەردا گرتنی ماڵ و موڵکی سەید ئەیووب پاکنەهاد لەلایەن دەزگای دادوەرییی حکوومەتی ئێران لە پیرانشار و هەروەها بلۆکە کردنی هەژماری بانکیی ناوبراو بڵاو کردبوویەوە.


بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین چالاکی سیاسی کورد لەلایەن وڵاتانی ئەورووپایی بۆ ئێران دیپۆرت کراونەتەوە کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە و چەند کەسیان چارەنووسیان نادیارە.


هەر بۆیە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو هەوڵەی حکوومەتی سوید مەحکووم دەکات و داوا لە هەموو چالاکان و ناوەندەکانی ماف مرۆڤ دەکات کە هەموو هەوڵی خۆیان لەمەڕ ڕێگری کردن لە دیپۆرت کردنەوەی ناوبراو بخەنە گڕ. 
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە