سوید/ چالاکێکی سیاسی و بنەماڵەکی مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان لە سەرە

هەنگاو: ئیدارەی پەنابەرانی سوید داوای پەنابەری چالاکێکی سیاسی کوردی ڕەد کردووەتەەوە و ئێستا خۆی و بنەماڵەکەی مەترسی دیپۆرتکرانەوەیان لە سەرە.

٣ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٢١:٢٥


هەنگاو: ئیدارەی پەنابەرانی سوید داوای پەنابەری چالاکێکی سیاسی کوردی ڕەد کردووەتەەوە و ئێستا خۆی و بنەماڵەکەی مەترسی دیپۆرتکرانەوەیان لە سەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دارا ئەسکەندەری، چالاکی سیاسی خەڵکی سەرپێڵی زەهاوە کە پێنج ساڵ پێش وەکوو پەناخواز ڕوویان لە وڵاتی سوید کردووە، داوای پەنابەرییەکەیان لەلایەن ئیدارەی پەنابەرانی ئەو وڵاتەوە ڕەد کراوەتەوە و ئێستا مەترسی دیپۆرتکرانەوە بۆ ئێرانیان لە سەرە.

دارا ئەسکەندەری ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و نامەیەکی سەر ئاوەڵای ڕوو بە بەرپرسانی ئیدارەی پەنابەری سوید بڵاو کردووەتەوە کە پێداچوونەوەیەک بە کەیسەکەیدا بکەن.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین چالاکی سیاسی کورد لەلایەن وڵاتانی ئەورووپایی بۆ ئێران دیپۆرت کراونەتەوە کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە و چەند کەسیان چارەنووسیان نادیارە.

هەر بۆیە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو هەوڵەی حکوومەتی سوید مەحکووم دەکات و داوا لە هەموو چالاکان و ناوەندەکانی ماف مرۆڤ دەکات کە هەموو هەوڵی خۆیان لەمەڕ ڕێگری کردن لە دیپۆرت کردنەوەی ناوبراو بخەنە گەڕ.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە