سوید/ چالاکێکی سیاسی کورد مەترسی دیپۆرتکرانەوەی لە سەرە

هەنگاو: ئیدارەی پەنابەرانی سوید داوای پەنابەری چالاکێکی سیاسی کوردی ڕەد کردووەتەەوە و مەترسیی دیپۆرتکرانەوە بۆ ئێرانی لە سەرە.

٢٧ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٢:٣٤


هەنگاو: ئیدارەی پەنابەرانی سوید داوای پەنابەری چالاکێکی سیاسی کوردی ڕەد کردووەتەەوە و مەترسیی دیپۆرتکرانەوە بۆ ئێرانی لە سەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەسعوود فەتحی تەمەن ٣٠ ساڵ، چالاکی سیاسی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان کە پێنج ساڵ پێش وەکوو پەناخواز ڕووی لە وڵاتی سوید کردووە، داوای پەنابەرییەکەیان لەلایەن ئیدارەی پەنابەرانی ئەو وڵاتەوە ڕەد کراوەتەوە و ئێستا مەترسی دیپۆرتکرانەوە بۆ ئێرانی لە سەرە.


مەسعوود فەتحی چالاکی سیاسی و ئەندامی کۆملەی شۆڕشێگڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئیران و کاتێک لە نێوخۆ بووە بەردەوام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە گوشاری لەسەر بووە و هەر بۆیەش بە ناچاری زێدی خۆی بەجێهێشتوووە و ڕووی لە ئەورووپا کردووە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین چالاکی سیاسی کورد لەلایەن وڵاتانی ئەورووپایی بۆ ئێران دیپۆرت کراونەتەوە کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە و چەند کەسیان چارەنووسیان نادیارە.

هەر بۆیە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو هەوڵەی حکوومەتی سوید مەحکووم دەکات و داوا لە هەموو چالاکان و ناوەندەکانی ماف مرۆڤ دەکات کە هەموو هەوڵی خۆیان لەمەڕ ڕێگری کردن لە دیپۆرت کردنەوەی ناوبراو بخەنە گەڕ.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە