سوید/ چالاکێکی سیاسی کورد مەترسیی دیپۆرتکرانەوەی لە سەرە

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی کورد کە نۆ ساڵ پێش وەکوو پەناخواز ڕووی لە وڵاتی سوید کردبوو، دوای ئەوەی داوای پەنابەرییەکەی ڕەد کرا

٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٣:٠٧

 

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی کورد کە نۆ ساڵ پێش وەکوو پەناخواز ڕووی لە وڵاتی سوید کردبوو، دوای ئەوەی داوای پەنابەرییەکەی ڕەد کراوەتەوە، مەترسیی دیپۆرتکرانەوە بۆ ئێرانی لە سەرە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چالاکێکی سیاسی کورد بە ناوی ”سەید زەکەریا حوسێنی“ دوای ٩ ساڵ مانەوە لە وڵاتی سوید ، داوای پەنابەرییەکەی لەلایەن ئیدارەی پەنابەرانی ئەو وڵاتەوە ڕەدکراوەتەوە و ئێستا مەترسیی ئەوەی لەسەرە کە بۆ ئێران دیپۆرت بکرێتەوە.
 

سەید زەکەریا حوسێنی خەڵکی سەردەشت و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) بووە و دوای ٩ ساڵ مانەوەی لە سوید، پێی ڕاگەیەندراوە کە داوای پەنابەرییەکەی ڕەدکراوەتەوە و دەبێ خاکی ئەو وڵاتە بەجێ بھێڵیت و ئەگەر ئەو کارە نەکا ئەوا بۆ ئێران دیپۆرت دەکرێتەوە.


ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، نیگەرانیی خۆی لە ئەگەری دیپۆرتی سەید زەکەریا حوسێنی بۆ ئێران دەردەبڕێت و داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەروەها ناوەندە مرۆڤدۆستەکان دەکات کە هەوڵەکانیان بۆ پێشگرتن لە دیپۆرتی ئەو هاووڵاتییە بخەنە گەڕ.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە