سپای پاسداران سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بوردمان دەکات و لاوێک گیانی لە دەست دەدا

هەنگاو: لە ئەنجامی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی باشوور و ڕۆژهەلاتی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە منداڵێک گیانی لە دەست دا.

١٩ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٣:٥٤

 

هەنگاو: لە ئەنجامی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی باشوور و ڕۆژهەلاتی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە لاوێک گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیمەڕۆی چوارشەممە (١٩ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ١٠ی ژوئیەی ٢٠١٩)، تۆپخانەکانی سپای پاسداران بەرزاییەکانی بەربەزین، هەلگورد و کێلەشینیان لە هەرێمی کوردستان تۆپباران کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو تۆبارانەدا لاوێل بە ناوی ”زەیتون قادر“ کوژراوە و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە سێ کەس لە قوربانییەکان ئەندامی خێزانێک بوون و گوللە تۆپێک لە نێو خانووەکەیان کەوتووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە حیزبە کوردستانییەکان هەتا ئێستا هیچ زیانێکیان نەبووە. تۆپباران درێژەی هەیە و فڕۆکە بی فڕۆکەوانەکانی ئێرانیش بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەخولێنەوە.

ئەو تۆپبارانە دوای کوژرانی سێ ئەندامی سپای پاسداران لە پیرانشار و هەڕەشەی سپای پاسداران لە حیزبە کوردستانییەکان ئەنجام دراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە