سۆما عەلیزادە بەندکراوی سیاسی کورد بە بەکارهێنانی توندوتیژی بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، سۆما عەلیزادە بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرابووەوە،

٩ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٤:٠٨


هەنگاو: یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، سۆما عەلیزادە بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرابووەوە، ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ دوای ئەوەی ئەوەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەوە درابووە بەر لێدان و کوتان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی ئورمیەوە، هێزە ئەمنییەکان لە پێش چاوی باقی بەندکراوەکان سۆما عەلیزادەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان و لەگەڵ خۆیان بردوویانە و هەتا ئێستاش نەگەڕاوەتەوە بەند و چارەنووسی نادیارە.

سۆما عەلیزادە ٢٩ ساڵە و خەڵکی بۆکان ڕۆژی دووشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٥ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە