سیروان ڕەحیمی حوکمی ١٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی دێولان لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

١٨ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٠٨:٢١

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی دێولان لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سیروان ڕەحیمی، چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە حوکمی ١٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حوکمە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.

سیروان ڕەحیمی شەوی شەممە ٩ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٢٨ی سێپتامبری ٢٠١٩) دوای ئەوەی هێزەکانی ئیتلاعاتی دێولان هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکەیان دەستبەسەر و دوای پێنج مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو سێ ساڵ پێش ئێستاش بۆ ماوەی مانگێک هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە