سیروان ئێناخی خوێندکاری دەستبەسەر کراوی کورد ئازاد کرا

هەنگاو: خوێندکارێکی خەڵکی پاوە کە کۆتاییی حەوتوو ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

٣ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١١:٢٤

 

هەنگاو: خوێندکارێکی خەڵکی پاوە کە کۆتاییی حەوتوو ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٢ی ژوئەنی ٢٠٢١)، سیروان ئێناخی، خوێندکاری کارناسی باڵای رشتەی یاسای زانکۆی پەیامی نووری پاوە، دوای شەش ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

سیروان ئێناخی دوای دەستبەسەر کران بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی کرماشان گوازراوەتەوە و لەو ماوەیەدا کە دەستبەسەر بووە تەنیا جارێک بە تەلەفوون لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندی هەبووە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئێناخی لەو پەیوەندییەدا بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند: “ نزیکەی ٢٠ کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دوای دەستبەسەر کردنی سیروان ماڵی باوکیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر کۆمپیۆتەر و مۆبایل و هەروەها کتێبەکانیدا گرتووە.”

سیروان ئێناخی ٣٠ ساڵە و خەڵکی گوندی سەریاس سەر بە بەخشی باینگانی شاری پاوە ، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٧ی ژوئەنی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە