هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

٢٧ جۆزەردان ٢٧٢١، ٢٠:٠٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٧ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە شاری پاوە هاووڵاتییەکیان بە ناوی “سیروان ئێناخی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سیروان ئێناخی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “سەریاس”  سەر بە بەخشی باینگان بووە و بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەریی دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی سیروان ئێناخی ماڵی باوکیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر کەلووپەلە تاکەکەسییەکانی وەکوو مۆبایل و کۆمپیۆتەری ناوبراودا گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە