سیروس عەباسی و فەریدە وەیسی لە دێولان دەستبەسەر کران

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری دێولان، دوو چالاکی مەدەنی کوردیان کە هاوژین بوون، دەستبەسەر کرد.

٢٤ بەفرانبار ٢٧١٩، ٢١:٤٩

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری دێولان، دوو چالاکی مەدەنی کوردیان کە هاوژین بوون، دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری دێولان ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٤ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێرشان  کردووەتە سەر ناوەندی فێرکاریی “زانست” و سیروس عەباسی و هاوژینەکەیان بە ناوی فەریدە وەیسی دەسبەسەر کردووە.

یەکێک لەو هاووڵاتییانەی کە لە نزیکەوە ئاگای لەو کردەوەیەی هێزەکانی ئیدارەی ئتلاعات بووە لەو بارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، زیاتر لە بیست کەس لە هێزە ئەمنییەتییەکان ڕژاونەتە ناو ناوەندە فێرکارییەکە و ئەو دوو چالاکە مەدەنییەیان لەبەر چاوی تاقە کچەکەیانەو کە پۆلی چوارەمی سەرەتاییە دەستبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیەی هەنگاو پێداگریی لەسەر هەڵسوکەوتی نەشیاوی هێزەکانی حکوومەت کردەوە و وتیشی کە، لەبەر چاو منداڵەکەیەو سیرووس عەباسی دراوەتە بەر لێدان و بێڕێزی پێکراوە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە کچەکەیان لە باری دەروونییەوە تێک بچێت و ناجێگر بوونی باری دەروونی ئەو منداڵە نیگرانی لای خزمەکانیان دروست کردووە.

لە لایەکی دیکەوە، هیچ چەشنە زانیاری و هەواڵێک لە بارەی چارەنووسی ئازاد عەباسی، برای سیرووسەوە کە بە مەبەستی بەداداچوون بە دۆخی سیروس و هاوژینەژەی سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کردبوو لە بەردەستدا نییە.

سیرووس عەباسی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵیش بە هۆی پشتیوانی لە ڕاگەیەندراوی ١٤ چالاکی سیاسی ئێران بۆ دەست لەکارکێشانەوەی خامنەیی، دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە