سێ بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرانەوە

هەنگاو: لە ماوەی ڕابردوودا سێ بەندکراوی سیاسی خەڵک شنۆ کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیرابوون، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ گوازراونتەوە.

٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٢:٠٥

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕابردوودا سێ بەندکراوی سیاسی خەڵک شنۆ کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیرابوون، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ گوازراونتەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی وەهاب عەلیزادە، غەفوور بەرهەم و یەعقووب زەردشوانە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازراونەتەوە.

 

غەفوور بەرهەم پووشپەڕی ٢٧١٨ (٢٠١٨) دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە بەپێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان پێنج ساڵی شیاوی جێبەجێ کردنە. ناوبراو بانەمەڕی ئەمساڵ بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرابوو.

 

یەعقووب زەردشوانە، کە پێشتر حوکمی سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازراوەتەوە.  ناوبراو ساڵی ٢٧١٩ دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان حوکمی سێ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

 

هەروەها، سەید وەها عەلیزادە خەڵکی گوندی بێژاوێی ژنی لەگەڵ یەو دوو بەندکراوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازراوەتەوە. سەید وەها ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (١٦ی فێوریەی ٢٠١٩) بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو سال ٩٧ دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان حوکمی سێ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە