سێ بەندکراوی کورد لەئیلام، مەراغە و ئیسفەهان لەسێدارە دران

هەنگاو: سێ بەندکراوی کورد لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە بەندیخانەکانی ئیلام، مەراغە و ئیسفەهان لەسێدارە دراون.

٢٥ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢٣:٣٦

 

هەنگاو: سێ بەندکراوی کورد لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە بەندیخانەکانی ئیلام، مەراغە و ئیسفەهان لەسێدارە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی رۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٢٤ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بەناوی ”مەلوود شاحوسێنی“ تەمەن ٢٩ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیسفەهان جێبەجێ کراوە.

مەلوود شاحوسێنی چوارساڵ پێش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە (٢٢ی ڕەزبەر / ١٤ی ئۆکتۆبر، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی میاندواو بە ناوی ”ئەسلان شیرانی“ کە بە تۆمەتی ”قەتڵی ئەنقەست“ ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەراغە جێبەجێ کراوە.

هەروەها، ڕۆژی جوارشەممە (٢٥ی ڕەزبەر / ١٧ی ئۆکتۆبر) بەندکراوێکی خەڵکی ئیلام بەناوی ”کوروش بێهزادیان“ بە تۆمەتی ”قەتڵی ئەنقەست“ لەبەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە لەسێدارەدرا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە