ئیلام .. هاووڵاتییەکی کورد لەسێدارە درا

٢٥ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢٢:٠٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئیلام کە پێشتر حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، حوکمەکەی جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٥ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

ناسنامەی ئەو بەندکراوە کە خەڵکی ئیلام بووە، ”کوروش بێهزادیان“ ڕاگەیەندراوە.

کوروش بێهزادیان شەش ساڵ پێش بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەر لەو ماوەیەدا ٦٠ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگاکانی ئیلام، لوڕستان، کرماشان، سنە، ئورمیە، قەزوێن و باکووری خوراسان لەسێدارە دراون کە دەکاتە ٢٩٪ی کۆی ئەو کەسانەی کە لەوماوەیەدا لەئیران لەسێدارە دراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە