سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بانە دەستبەسەر کران

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی ئەم دواییانەی شاری بانە، سێ هاووڵاتیی دیکە کە دوانیان بران، دەستبەسەر کراون.

١٠ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٠٤:٣٠


هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی ئەم دواییانەی شاری بانە، سێ هاووڵاتیی دیکە کە دوانیان بران، دەستبەسەر کراون.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٠( ٢٦ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، سێ هاووڵاتیی گوندی " بلەسەن"ی بانە بە ناوەکانی " بێستوون ئەحمەدپوور" و " فەرهاد ئەحمەد پوور" کە برا بوون و " هادی ئەحمەدپوور" کە ئامۆزای ئەو دوو کەسەیە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە دەستبەرسەر کراون.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی راگەیاند کە، ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی" هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیران" دەستبەسەر کراون.


هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیج زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی راگرتنی ئەم دەستبەسەرکراوانە لە بەردەستدا نیە.


شایانی باسە رۆژی شەممە ٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٠، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە سێ برایان بە ناوەکانی " خەلیل، کەریم و بارزان کەریمی" هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کردوە و چارەنووسیان نادیارە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە