سێ هاووڵاتیی کورد ٣٢ ساڵە حوکمی سێدارەیان هەیە و لە بەندیخانە ڕاگیراون

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراون، زیاتر لە سێ دەیەیە کە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سە

٢١ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٨:٥٥


هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراون، زیاتر لە سێ دەیەیە کە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و هەروا چارەنووسیان نادیارە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی جەعفەر ئیسماعیلی کوڕی محەمەد، عوسمان سەحرایی کوڕی محەمەدعەلی و سەعید ئارمەت کوڕی کەژۆ کە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدار و بەشێوەی سوێند خواردن حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، دوای تێپەڕینی ٣٢ ساڵ لە بەندکران هێشتا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراون و چارەنووسیان نادیارە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاووڵاتییە ١٤ی پووشپەڕی ١٣٦٨ی هەتاوی (٣٢ ساڵ پێش) بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و بەبێ ئەوەی بەڵگەی سەلمێنراو بۆ سەپاندنی ئەو تاوانە هەبێت و تەنیا لە ڕێگەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێندخواردن (قەسامە) حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.


ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە، ئەو کەسەی کە لایەنی بەرانبەری دۆسیەی ئەو سێ هاووڵاتییە کەسێکە بە انوی ئەفشین جەهانگیری کوڕی ئەمیرخان سەرۆکی هۆزی هەرکی لە ئورمیە.


هرچەند بەڵگەی پێویست بۆ سەپاندنی ئەو تاوانە بە سەر ئەو سێ کەسە نەبووە و تەنیا لە ڕێگای سوێندخواردن واتە لاوازترین بەڵکە بۆ سەلامندنی تاوان، ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپاوە، بەڵام بنەماڵەی کوژراوەکەها پاش زیاتر لە سێ دەیە نە هوڵیان داوە حوکمی ئەو سێ کەسە جێبەجێ بکرێت و نە لێیان خۆش بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە