سێ هاووڵاتیی کورد لە ئورمیە دەستبەسەر کران

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی ماکۆ و شنۆیان دەستبەسەر کردووە.

٢٩ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٤:٢٨

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی ماکۆ و شنۆیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیداریە ئیتلاعاتی ئورمیە ڕۆژی سێشەممە (٢٨ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ١٨ی ژوئەنی ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی شاری باکۆ بە ناوی ”حەمید بەلخکانلوو“یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان دەسبەسەر کراوە و دوو ساڵ پێشیش هەر بە وتۆمەتە دەستبەسەر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە (٢٦ی جۆزەردان / ١٦ی ژوئەن)، هێزەکانی ئیتلاعاتی ئورمیە دوو هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی ”عادڵ سالم فەرد“ و ”جبرەئیل سالم فەرد“ دەستبەسەر کردووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دەستبەسەر کراون و جبرەئیل دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە و چارەنووسی عادڵ هێشتا نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە