سێ هاووڵاتیی کورد لە ئورمیە و خۆی دەستبەسەر کران

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ئورمیە و خۆی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

٣ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٠:٤٣

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ئورمیە و خۆی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو (٢٨ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ١٩ی دێسامبری ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیلاعاتی شاری خۆی لە پارێزگای ئورمیە لاوێکی کوردیان بە ناوی ”ئارەش چراغی“ دەستبەسەر کردووە.

لەلایەکی دیکەوە و ڕؤژی چوارشەممە (٢١ی سەرماوەز / ١٢ی دێسامبر)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دوو لاوی کوردیان بە ناوەکانی ”ڕەزا جەعفەرلوو“ و ”ئەکبەر قولی زادە“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

ئەو دوو لاوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ئەو سێ کەسەدا لە بەر دەست نیە و نازانرێ کە لەکوێ ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە