سێ چالاکی دیکە لە کامیاران دەستبەسەر کران، ٦ کەس لەو شارە دەستبەسەر کراون

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە شاری کامیاران، سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.

١٦ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٤:١٠

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە شاری کامیاران، سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (١٥ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٥ی ژانویەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران سێ هاووڵاتییان بە ناوەکانی “عیسا فەیزی، حوسێن کەمانگەر و ڕاشد مونتەزیری” دەستبەسەر کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەوالنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەو سێ کەسە  لە چالاکانی ژینگەپارێز و ئەندامی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی بوون و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

 ڕۆژی سێشەممە (١١ی بەفرانباری ٢٠١٨/ ١ی ژانویەی ٢٠١٩)،  سێ هاووڵاتیی  دیکەی  خەڵکی کامیاران بە ناوەکانی ”ڕەزا ئەسەدی“، ”فازڵ قەیتاسی“ و “هادی کەمانگەر” کە هەر سێیان ئەندامی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی بوون، هەر بەو تۆمەتە  لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە