سێ چالاکی ڕێفۆرمخواز لە شاری سونقوڕ دەستبەسەر کران

هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشان سێ چالاکی کوردی خەڵکی شاری سونقوڕیان دەستبەسەر کرد.

٢٥ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢٠:٠٦

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشان سێ چالاکی کوردی خەڵکی شاری سونقوڕیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١٤ی فێوریەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سێ چالاکی ڕیفۆرمخواز لە شاری سونقوڕ و دەستبەسەریانیان کردووە.

ئەو هیزانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هەر یەک لە "جەبار حاجی مورادی"، "کەیومەرس واعزی" و "هادی باقری" و دوای دەستبەسەر کردن بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە وێرای دەستبەسەر کردنی ئەو سێ چالاکە ڕێفۆرمخوازە ماڵەکانیشانیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کۆمپیۆتەر و مۆبایلی ئەو سێ کەسەشدا گرتووە.

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردووی سەرۆک کۆماری ئێران ئەندامی ناوەندی هەڵبژاردنی حەسەن ڕۆحانی لە شاری سونقوڕ سەر بە پارێزگای کرماشان بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە