سێ کرێکار لە کاتی کار کردن گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: سێ کرێکار لە شارەکانی جوانڕۆ و بۆکان لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

١٧ جۆزەردان ٢٧٢٠، ٠٧:٠٠


هەنگاو: سێ کرێکار لە شارەکانی جوانڕۆ و بۆکان لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٥ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، دوو بیرهەڵکەنی خەڵکی بۆکان لەکاتی هەڵکەندنی بیر بە هۆی گاز گرتووییەوە گیانیان لە دەست داوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری بۆکانەوە ناسنامەی ئەو دوو کرێکارەی ”حوسێن ساڵح زادە“ و ”ڕەزا شکاری“ ڕاگەیاندووە.


لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، کرێکارێکی خەڵکی جوانڕۆ لەکاتی کار کردن لە بینایەکی نیوە کارە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە. ناسنامەی ئەو کرێکارە ”عەکاشە ڕەحمەتی“ ڕاگەیەندراوە.
 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە