سێ کرێکاری کورد گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: لە ماوەی ڕابردوودا سێ کرێکاری خەڵکی شارەکانی پاوە، سەردەشت و سەقز لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

١٥ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١١:١٤

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕابردوودا سێ کرێکاری خەڵکی شارەکانی پاوە، سەردەشت و سەقز لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، کرێکارێکی لاوی خەڵکی پاوە بە ناوی ”شاخەوان فەتاحی“ لەکاتی کار کردن لە بینایەکی نیوەکارە لە شاری تاران بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە.

هەمان ڕۆژ، پیاوێکی تەمەن ٦٥ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”ئیبراهیم چووپانی“ لەکاتی کار کردن لە پرۆژەیەکی بیناسازی بە هۆی بەربوونەوە لە نۆهەمی سێهەم دەستبەجی گیانی لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی هەینی ١١ی ڕەزبەر (جووتیارێکی خەڵکی گوندی قاراوای سەقز بە ناوی ”محەمەد حەبیبی“ لە کاتی کار کردن بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەکەوە گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە