دوو ئەندامی گرووپێکی شاخەوانی لە سەقز دەستبەسەر کران

هەنگاو: سێ ئەندامی گرووپێکی شاخەوانی لە سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.

١٩ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٦:٢٤

 

هەنگاو: دوو ئەندامی گرووپێکی شاخەوانی لە سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (١٨ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٩ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هاوکات دوو ئەندامی گرووپی شاخەوانی ”هەڵۆ“یان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەقز ڕایگەیاند کە ئەو هێزنە دوو شاخەوانیان بە ناوەکانی ”هادی محەمەدزادە و فایق یوسفی “ دەستبەسەر کردووە.

ئەو دوو شاخەوانە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە