سێ ئەندامی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی کرماشان بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون

هەنگاو: سێ کەس لە ئەندامانی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای کرماشان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری بەرزاییەکانی بۆزین و مەرەخێڵی پاوە بە هۆ.

١١ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٩:٣٧


هەنگاو: سێ کەس لە ئەندامانی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای کرماشان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری بەرزاییەکانی بۆزین و مەرەخێڵی پاوە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (١ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، سێ کەس کەس لە ئەندامانی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی کرماشان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی بۆزین و مەڕەخێڵی پاوە بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.


جەلیل باڵایی، بەرپرسی کۆنتۆرڵی قەیرانەکانی پارێزگای کرماشان لەوبارەوە بە هەواڵدەریی حکوومەتی ”ئیرنا“ی ڕاگەیاندووە کە دوو کەس لە ئەنجامی تەقینەوەی مین بریندار بوون.
بەڵام، سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە سێ کەس بریندار بوون و لە نەخۆشخانەی پاوە چارەسەریی پزیشیکییان بۆ کراوە.


باری تەندروستی ئەو سێ کەسە جێگیر ڕاگەیەندراوە و بەرپرسی بەشی ناوخۆیی نەخۆشخانەی پاوە بە میدیا خۆجێیەکانی ڕاگەیاندووە کە بریندارەکان سێ کەس بوون.


ئیوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، سێ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی ناوچەی پاوە بە ناوەکانی موختار خەندانی، بیلال ئەمینی و یاسین کەریمی لە کاتی کۆمترۆڵ کردنی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی مەرەخێڵی ئەو شارە گیانیان لە دەست دابوو.


هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە ئەو سێ ژینگەپارێزە بە هۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست داوە. چەند میدیای حکوومەتیش ئەوەیان بڵاو کردبوویەوە، بەڵام دوای چەند کاتژمێر هەواڵەکەیان سڕییەوە.


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە